ڕوانسەر ؛ سڕینەوەی ئاگاداری ونبوونی  لاوێک لە ژێر گوشاری ئیدارەی ئیتڵاعات

بەپێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا ؛ رۆژی چوارشەممە “٨ ی نوامبری ٢٠٢٣” لاوێک بە ناوی “سەعید محەممەدی” لە روانسەر ون بووە و پاش بڵاو کردنەوەی ئاگاداریەک لە لایەن بنەماڵەکەیەوە ،  ئەم بابەتە کاردانەوەی ئیدارە ئیتڵاعاتی روانسەری لێکەوتەوە و ناچار کران بە سڕینەوەی ئاگاداری ونبوونی کوڕەکەیان .

تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری بێ سەروشوێن بوون و کاردانەوە ئیدارەی ئیتڵاعات لەسەر ئەم بابەتە دیار نیە بەڵام سەرچاوەیکی نزیک لە بنەماڵەی سەعید محەممەدی ئیدارەی ئیتڵاعات بە بەرپرسی بێ سەروشوێن کردنی کوڕەکەیان دەزانێت .

RELATED ARTICLES

Most Popular