کوشتنی دوو شارۆمەندی بەلوچ لە لایەن هێزە نیزامیەکان

بە پێی راپۆرتی هانا وەرگیراو لە حاڵ و رۆژی بەلوچستان ، رۆژی سێشەممە 16ی ئابانی 1402 ، دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی شورەجاز موریان بە تەقەی هێزە نیزامیەکان گیانیان لەدەستداوە .

ئەم دوو شارۆمەندە ناسنامەیان ، شاپوور هوت کوڕی چراغ خەڵکی زەهکەلوت و دووەم کەسێش بە پاشناوی فولادزێهی کوڕی نجات و کوڕە پوری شاپوور ڕاگەینراوە .

لە ڕاپۆرتەکاندا هاتووە ، هێزە نیزامیەکان بەبێ هۆشداریدان و لە کاتێکدا ئۆتۆمبێلی ئەم دوو شارۆمەندەیان کە هیچ جۆرە بارێکی قاچاخی تێدا نەبووە بە بیانوویی هەڵگرتنی کاڵای قاچاخ ،  کردووەتە ئامانجی تەقەکردن .

RELATED ARTICLES

Most Popular