کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لەدەستدا 

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەس رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی شەممە “٤ ی نوامبری ٢٠٢٣” کۆڵبەرێک بە ناوی “پەیام رەزایی” کوڕی جەلال و خەڵکی ئاوایی “پێلە” سەر بە شاری مەریوان ، بە هۆی تەقینەوەی مینی چێندراو لاقێکی لە دەستدا .

بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ؛ ناوبراو لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری "ساوجی" مەریوان ، بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لە دەستداوە .

شایانی باسە ناوبراو بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گواسراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی مەریوان و تا ئێستا لە ژێر چاوەدێری پزیشکەکاندایە . 

RELATED ARTICLES

Most Popular