جوانڕۆ ؛ کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزە نیزامیەکان چووە حاڵەتی کۆما

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : شەوی دووشەممە “٣٠ئۆکتۆبری ٢٠٢٣” کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی “عیرفان مورادی” بە تەقەی هێزە نیزامیەکان لە سنووری نەوسوود ، سەری بە قوورسی بریندار بوو .

بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ؛ ناوبراو بە هۆی قوورسی برینەکانیەوە لە ناوەندی سەنتەرەکانی پزیشکی شاری پاوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان گواسراوەتەوە و بە هۆی قورسی برینەکانیەوە چووەتە کۆما و لە ئێستادا لە بەشی چاوەدێری چڕی نەخۆشخانەکەیە . 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular