هانا : رۆژی چوارشەممە “٢٥ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣” سەمیع رەسوڵی شارۆمەندی خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتەی ٣ ملیار تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا .
شایانی باسە لە رێکەوتی "٧ی فێوریەی ٢٠٢٣" هێزە ئەمنیەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی ناوبراو و بە لێدان و بێرێزی پێکردن دەستبەسەریان کردووە و بۆ لێپرسینەوە بردوویانە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ورمێ و پاش کۆتایی هاتنی لێپرسینەوە بۆ زیندانی نەغەدە گواستراوەتەوە .
