بە پێی راپۆڕتی هاوکارانی هانا : رۆژی دووشەممە “23 ئۆکتۆبری 2023” وریا ئیبراهیمی شارۆمەندی خەڵکی سنە ، لە رێورەسمی ساڵرۆژی گیانلەدەستدانی “رامین فاتحی” لە گۆڕستانی بەهەشت محەممەدی ئەم شارە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرا .
بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ؛ ناوبراو پاش دەستبەسەر کران گواسراوەتەوە بۆ بنکەی پۆلیسی 12ی فەروەردین لە شاری سنە .
تا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە بۆ زانینی چارەنووسی مناڵەکەیان بێ ئاکام بووە .
