بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : ئومید کەریمی تەمەن 30 ساڵ ، باوکی مناڵێکی ساوا و خەڵکی دیواندەرە ، لە پاش 36 رۆژ دەستبەسەر بوونی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە تا ئەم ساتە چارەنووسی نادیارە .
ئومید کەریمی رۆژی دووشەممە "11 سێپتێمبری 2023" لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەبێ هیچ جۆرە مۆڵەتێکی یاسایی لە ماڵەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و لەگەڵ بە دواداچوونەوەکانی بنەماڵە و کەسوکاری ،مافی چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی و مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەری نەبووە و تا ئێستا زانیاریەک سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان لەدژی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .
