سزای لە سێدارەدانی  زیندانیەک جێبەجێ کرا

بە پێی ئەو راپۆرتانە گەیشتوونەتە دەست رێکخراوی مافی مروڤی هانا : سەرلە بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە “12 ئۆکتۆبری 2023” سزای لە سێدارەدانی  زیندانیەکی سیاسی بە ناوی “حسێن محەممەدی” خەڵکی ئاوای “تیکان تەپە” سەر بە شاری بۆکان ، لە زیندانی لاکانی رەشت جێبەجێ کراوە .

حسێن محەممەدی 14 ساڵ پێش ئێستا ، بە تۆمەتی تاوانی پیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیەوە مەحکووم کرابوو .

شایانی باسە پێشتر دوو برای دیکەی ئەم زیندانیە کوردە بە ناوەکانی "ئیسمائیل و حەسەن" بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیەوە لە سێدارە دراون .

RELATED ARTICLES

Most Popular