مەهاباد : رووداوی کار بووە هۆی گیانلەدەستدانی کرێکارێک

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەست رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئێوارەی رۆژی یەک شەممە “١٧ی سپتامبری ٢٠٢٣” کرێکارێک بە ناوی ” سەید ئەسعەد رازی” باوکی سێ منداڵ و خەڵکی مەهاباد بە هۆی رووداوی شوێنی کارەوە گیانی لەدەستدا .

بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ؛ ناوبراو بە هۆی کەوتنە ناو دەسگای بەرهەم هێنانی کاغەز لە کاتی کارکردن لە یەکێک لە کارگەکانی بەرهەم هێنانی کاغەز لە ناوچەی پێشەسازی مەهاباد گیانی لەدەستدا . 

RELATED ARTICLES

Most Popular