بە پێی راپۆرتی ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە ماوەی یەک حەفتەی رابردوودا لە ٧ی سپتامبەرەوە تاکوو ١٤ی سپتامبەر ٦٧ شارۆمەندی کورد لە شارەکانی کوردستان دەستبەسەر کراون کە ناسنامەی ٥٢ کەسیان بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا سەلماندراوە و لە ناوەندی ئاماری ئەم رێکخراوەیە تۆمار کراوە
ئاماری دەستبەسەر کراوەکان بەم شێوەیە لە شارەکان :
مەریوان ٣٦ کەس
سنە ٧ کەس
سەقز ٦ کەس
دیواندەرە ٥ کەس
بۆکان ٤ کەس
بانە ٤ کەس
سەلاسی باوەجانی ٣ کەس
دێولان ٢ کەس
شنۆ ٢ کەس
دێهڵۆڕان ١ کەس
پیرانشار ١ کەس
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا
١٤ی سپتامبەری ٢٠٢٣