بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا ؛ رۆژی چوارشەممە “١٣ی سپتامبەری ٢٠٢٣” مەجیدحەمیدی چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە ، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراو گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار .
سەرچاوەیکی ئاگادار راشیگەیاند ؛ هێزەکانی حکومەت بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووتە سەر شوێنی کارەکەی ئەم شارۆمەندە و بە بەکار هێنانی تووندوتیژی دەستبەسەریان کردووە .
مەجید مەجیدی چالاکی کرێکاری و لە ئەندامانی پێشووی کومیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتیدانی پێکهێنانی رێکخراوەکانی کرێکاری شاری سنەیە .
