بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا ؛ رۆژی دووشەممە ١١ ی سپتامبەری ٢٠٢٣ دوو شارۆمەند بە ناوەکانی ئومید موقەدەس ٤٣ ساڵان ، هیوا تاتایی خەڵکی سەقز، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران
بە پێی ئەو راپۆرتانەی کە بەدەستمان گەییشتووە ؛ دەستبەسەر کردنی ئەم دوو شارۆمەندە بە بێ پێدانی بەڵگەی یاسای و بە شێوەی هەڕەمەکی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەنجام دراوە
هیواتاتای و ئومید موقەدەس بۆ لێپرسینەوە گواستراونەتەوە بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەتیەکانی دەستبەسەر کردن لە سنە
