بۆکان ؛ دوو کاسبکار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە شاری بۆکان ؛ دوو کاسبکاری بازار بە ناوەکانی سیامەک پیرۆتی تەمەن ٤٠ ساڵ و بەهزاد وەفادار  تەمەن ٣٨ ساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر کراون 

بەهزاد وەفادار بەرپرسی یەکێتی زێر فرۆشەکان و سیامەک پیرۆتی ئەندامی یەكێتی زێرفرۆشەکان لە شاری بۆکانن .

هاوکارانی هانا رایانگەیاند ؛ ئەم دوو شارۆمەندە رۆژی دووشەممە ١١ی سپتامبەری ٢٠٢٣ بە بێ پێدانی بەڵگەی یاسای لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار .

RELATED ARTICLES

Most Popular