سەقز ؛ هێرۆ قەدیمی ، چالاکی مەدەنی لە لایەن دامودەزگا حکومییەکانەوە دەستبەسەر کرا

هێرۆ قەدیمی لەدایکبووی ساڵی ١٣٥٩ چالاکی مەدەنی ، پسپۆری یاسا و چالاک و پشتیوانی مناڵانی کار ، مناڵانی تووشبووی شێرپەنجە و مناڵانی بێ سەرپەرشتە . ناوبراو خەڵکی بۆکان و دانیشتووی سەقزە

بە پێی ئەو راپۆرتانە گەیشتوونەتە دەستمان ؛ دامودەزگاکانی حکومەت بە بێ پێدانی بەڵگەی دادگا هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار 

تائێستا زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ئەم چالاکە مەدەنییە لە ئارادا نییە 

RELATED ARTICLES

Most Popular