بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ؛ ئەمرۆ سێ شەممە ١٢ی سپتامبەری ٢٠٢٣ سێ چالاکی کڕێکاری بە ناوەکانی رێبوار عەبدوڵڵاهی ، فەردین میرەکی و ئێقباڵ شبانی خەڵکی سنە لە لایەن پۆلیسی ئەمنییەتیەوە بانگهێشت کران
سەرچاوەیکی ئاگادار لە وتووێژ لەگەڵ هانا رایگەیاند ؛ پاش بانگهێشت و لێپرسینەوە لەم سێ چالاکی کرێکارییە لە لایەن پۆلیسی ئەمنییەتیەوە هەرەشەیان لێ کراوە و پێیان وتراوە مافی بەشداریکردنیان لە رێورەسمەکانی ٢٥ ی ئاگۆستدا نییە
