لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە کوردستان هاوکارانی هانا رایانگەیاند وەرزشوانێک بە ناوی تاهیر سوڵتانی خەڵکی سەقز ، لە لایەن هێزەکانی وەزاوەتی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کراوە
تاهیر سوڵتانی تەمەن ٣٧ ساڵ وەرزشوانی سەقزی تا ئێستا چەندین مەدالیای لە پێشبڕکێکانی پارێزگاکان و وڵاتان لە وەرزشی بۆکسینگ بە دەست هێناوە
بە پێی ئەم راپۆرتە ؛ ناوبراو لە شوێنی کارەکەی خۆی ، لە لایەن هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتڵاعاتەوە بە بێ پێدانی بەڵگەی دادوەری بە لێدان و ئازاردان دەستبەسەر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار
تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ئەم وەرزشوانە کوردە لە ئارادا نییە
