دیواندەرە ؛ شارۆمەندێک لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرا

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : رۆژی دووشەممە ١١ی سپتامبەری ٢٠٢٣ شارۆمەندێک بە ناوی ئەندازیار کۆرش عەبدی ٤٥ ساڵان و خەڵکی دیواندەرە ، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراوە

بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ؛ کۆرش عەبدی لە شوێنی کارەکەی خۆی لە بەنداوی سیازاخ لە دیواندەرە ، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە بە بێ پێدانی بەڵگەی دادوەری بە لێدان و ئازاردان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار 

تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ئەم شارۆمەندە نادیارە

RELATED ARTICLES

Most Popular