بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەییشتوونەتە دەست رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمرۆ شەممە ٩ی سپتامبەری ٢٠٢٣ نازیلا مەعروفیان رۆژنامەنووسی کورد خەڵکی سەقز و دانیشتووی تاران ، بە شێوەی کاتی و بە کەفالەت لە زیندانی ئەوین ئازاد کرا
نازیلا مەعروفیان لە رێکەوتی ٣٠ ئاگۆستی ٢٠٢٣ بۆ چوارەم جار لە دەستپێکی شۆرشی ژن ژیان ئازادی لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن شۆعبەی ٢٦ ی دادگای شۆرشی تاران بە سەرپەرشتی ئیمان ئەفشاری بە تۆمەتی رێکلام لە دژی حکومەت و دارشتنی پیلان بۆ شێواندنی ئەمنییەتی ناوخۆ بە ساڵێک زیندانی تەعزیری و ١٥ ملوێن تمەن سزای نەقدی مەحکووم کرا
ئەم رۆژنامەنووسە کوردە لە رێکەوتی ٣٠ ئاگۆستی ٢٠٢٣ بە هۆی پشتیوانی کردن لە مەهدی یەراحی لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە بە لێدان و تووندوتیژی دەستبەسەر کرابوو
شایانی باسە ناوبراو لە رێکەوتی ٣٠ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ی ساڵی رابردوو تا ئێستا چوارەمین جارە کە لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراوە
