بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی نافی مرۆڤی هانا : نازیلا مەعروفیان رۆژنامەوانی خەڵکی سەقز و دانیشتووی تاران ، لە رۆژی چوارشەممە ٣٠ ئاگۆستی ٢٠٢٣ لە بەشی ژنانی زیندانی ئەوین ، مانی لە خواردن گرتووە و ٧ رۆژی بە سەردا تێپەر بووە
نازیلا مەعروفیان لە رێکەوتی ٣٠ ئاگۆستی ٢٠٢٣ بۆ چوارەم جار لە دەسپێکی شۆرشی ژن ژیان ئازادی ، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرابوو و لە شۆعبەی ٢٦ ی دادگای شۆرشی تاران بە سەرپەرشتی قازی ئیمان ئەفشاری بە تۆمەتی رێکلام لە دژی حکومەت و پیلانگێڕی بە مەبەستی شێواندنی ئەمنییەتی وڵات بە ساڵێک زیندانی تەعزیری و ١٥ ملوێن تمەن سزای نەقدی مەحکوم کراوە
شایانی باسە لە مانگرتن لە خواردنی وشکدا ، کەسی مانگرتوو هیچ جۆرە خواردنێک وەکوو ئاو و نان و سەجەم خواردنەکانی دیکە ناخوات و ئەم ژۆرە مان گرتنە لە بواری پزیشکییەوە زۆر مەترسیدارە و دەتوانێت ببێتە هۆی لە کار کەوتنی گورچیلەکان و تەنانەت وەستانی لێدانی دڵ
