بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : مامۆستا هادی ئەحمەدی مامۆستای سوننە مەزەب لە لایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی کرماشان بە ٦ مانگ زیندان مەحکوم کرا
مامۆستا هادی وتاربێژ و مامۆستای زانیاریە ئایینیەکانی پاوەیە
بە پێی ئەو ئەو راپۆرتانەی گەییشتوونەتە دەستمان ؛ مامۆستا هادی ئەحمەدی لە لایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایان لە کرماشان بە تۆمەتی رێکلام لە دژی نیزام بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکوم کراوە و لە رێکەوتی ٢ ی سپتامبەری ٢٠٢٣ سزاکەی پێ راگەینراوە
شایانی باسە ناوبراو پێشتر لە رۆژانی ٢٩ ی ژوەن و ٢٣ ی ئاگۆستی ٢٠٢٣ بانگهێشت کرابوو بۆ دادگای تایبەت بە مامۆستایانی کرماشان
