بۆکان ؛ باوک و خوشکی گیانبەختکردوو محەممەد حەسەن زادە ، لەلایەن وەزارەتی ئیتڵاعاتەوە بانگهێشت کران

بە پێی راپۆرتی گەییشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ؛ ئەمرۆ سێ شەممە ٥ ی سپتامبەری ٢٠٢٣ ئەحمەد حەسەن زادە و کچەکەی سۆلماز ، باوک و خوشکی گیانبەختکردوو محەممەد حەسەن زادە لە گیانبەختکردووانی شۆرشی ژن ژیان ئازادی ، لە لایەن وەزارەتی ئیتڵاعاتی بۆکان بانگهێشت و دەستبەسەر کران 

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : ناو براوان پاش رۆیشتنیان بۆ وەزارەتی ئیتڵاعاتی بۆکان دەستبەسەر کراون و لە دوای چەندین کاتژمێر بە پەیوەندی تەلەفۆنی بە بنەماڵەکەیان راگەیاندووە لە رێگای گەرانەوەدان .

محەممەد حەسەن زادە ٢٨ ساڵان لە ٢٥ ی نۆڤامبەری  ١٤٠١ ، لە خۆپێشاندانەکان لە شاری بۆکان بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان گیانی لەدەستدا  

RELATED ARTICLES

Most Popular