سەقز ؛ سلێمان عەبدی سزای ٨ مانگ زیندانی تەعزیری بە سەردا سەپێنرا

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا  : لە رۆژانی رابردوودا سلێمان عەبدی ، مامۆستا و ئەندامی ئەنجومەنی پێشەی مامۆستایان لقی سەقز و زیوە ، بە تۆمەتی رێکلام لە دژی حکومەت لە لایەن دادگای شۆرشی سەقز سزای ٨ مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا 

شایانی باسە سلێمان عەبدی ، رۆژی دووشەممە ١٧ ی ژوەنی ٢٠٢٣ لە لایەن شۆعبەی ١٠٥ ی دادگای کەیفەری ٢ی سەقز بە تۆمەتی شێواندنی ئارامی و ئاسایشی گشتی لە رێگای بەشداریکرنی لە گردبوونەوە نایاساییەکانی ئارامستانی ئایچی سزای ٨ مانگ زیندانی تەعزیری و ٧٠ شەلاقی بە سەردا سەپێندرا بوو
دادگا سزای ٨ مانگ زیندانیەکەی  سلێمان عەبدی بە ٧٢٠ سەعات دەرسدانی بە کەسانی سەر بە  کومیتەی ئیمداد گۆریبوو ، ٧٠ شەلاقەکەشی بۆ ماوەی ٢ ساڵ تەعلیق کردبوو
سلێمان عەبدی سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە ١٩ ی مارسی ٢٠٢٣ لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرا و رۆژی چوارشەممە ٥ ی ئاپریل ٢٠٢٣ پاش کۆتای هاتنی پرۆسەی لێپرسینەوە لە بازداشتگای ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری سنە گواسترایەوە بۆ زیندانی سەقز ق پاشان رۆژی دووشەممە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندی سەقز ئازاد بوو      
 

RELATED ARTICLES

Most Popular