سەفا عائێلی خاڵۆی ژینا ئەمینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا 

بە پێی راپۆرتی گەییشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمرۆ سێشەممە ٥ ی سپتامبەری ٢٠٢٣ سەفا عائێلی خەڵکی سەقز ، خاڵۆی ژینا ئەمینی لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرا 

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەییشتوونەتە دەستمان ، هێزەکانی حکومەت بە بێ مۆڵەتی قەزای هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە و پاش دەستبەسەر کردنی بردوویانە بۆ شوێنێکی نادیار 
تا ئێستا هیچ زانییاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی راگرتنی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە
 

RELATED ARTICLES

Most Popular