بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ؛ عەبدوڵڵاگوڵستانی شارۆمەندی خەڵکی بۆکان بە هۆی ئەشکەنجەی قورسی لە لایەن هێزەکانی حکومەت بە توندی بریندار بووە و مۆرەی پشتی شکاوە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی بۆکان
شایانی باسە عەبدوڵڵا گوڵستانی رۆژی شەممە ٣ سپتامبەری ٢٠٢٣ پاش بانگهێشت کردنی بۆ وەزارەتی ئیتڵاعاتی شاری بۆکان دەستبەسەر کراوە
