لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە کوردستان ، هاوکارانی هانا رایانگەیاند شارۆمەندێک بە ناوی عەبدوڵڵا گوڵستانی خەڵکی بۆکان دەستبەسەر کراوە
بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەتمان ناوبراو رۆژی شەممە ٣ سپتامبەری ٢٠٢٣ پاش بانگهێشتکردنی بۆ وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار
تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کردن و تۆمەتەکانی سەر ئەم شارۆمەندە لە ئارادا نیە
