ئەیوب ئاغلیانی بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی گواسترایەوە بۆ زیندانی نەقەدە

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا ؛ رۆژی چوارشەممە ٢٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٣  ئەیوب ئاغلیانی لاوی ٢٢ ساڵان خەڵکی شنۆ ، لە دەستبەسەر کراوانی شۆرشی ژن ژیان ئازادی پاش بانگهێشت و سەردانی بۆ لقی جێبەجێکردنی سزای تاوانی دادسەرای گشتی و شۆرشی شنۆ دەستبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندان گواستراوەتەوە بۆ زیندانی نەقەدە

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەستمان : ناوبراو لە رێکەوتی ١٥ ی ژانویەی ٢٠٢٣ لە لایەن لقی ١٠١ دادگای کەیفەری دوو لە شنۆ بە تۆمەتی پیلانگێری بۆ ئەنجامدانی تاوان لە دژی ئەمنییەتی ناوخۆی وڵات بە ٤ ساڵ زیندانی کردن ، نەهێشتنی ئارامی و ئاسایشی گشتی بە ساڵێک زیندان و ٧٠ شەلاق ، وێرانکردنی موڵکی گشتی بە ساڵێک و شەش مانگ زیندان و بە تۆمەتی ئاگردانی بەئەنقەستی موڵکی گشتی بە چوار ساڵ زیندان مەحکووم کراوە 
ئەیوب ئاغلیانی لە ١١ مارسی ٢٠٢٣ لە لقی سێی دادگای شۆرشی رەزاییە بە تۆمەتی تێکدانی  ئاسایشی گشتی ، و ێرانکردنی موڵکی گشتی و ئاژاوە نانەوە بە مەبەستی رووبەرووبونەوە لەگەڵ حکومەت و  راپەرینی چەکداری لە دژی حکومەت دادگای کراوە و تا ئێستا حوکمێکی لەم بارەوە پێ رانەگەینراوە
شایانی باسە ناوبراو رۆژی هەینی ٧ ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراوە و پاشان لە ٢٦ ی ژوەنی ٢٠٢٣ بە دانانی بارمتەی ٢١ ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی تا کاتی کۆتای پرۆسەی دادرەسی  لە زیندانی ناوەندی رەزاییە ئازاد کرابوو    
 
  
    

RELATED ARTICLES

Most Popular