هانا: ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ژوئن ۲۰۲۳، چالاکێکی کرێکاری بە ناوی “هاجەر سەعیدی” خەڵکی سنە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە ناوەندی چاکسازی ئەم شارە ئازاد کرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هاجەر سەعیدی ڕۆژی "١٧ی مەی ٢٠٢٣" لەگەڵ چەند چالاکێکی مەدەنی و کرێکاری لە سنە سەردانی بنەماڵەی هومەن عەبدوڵڵاهی یەکێک لە قوربانیانی شۆڕشی #ژینا یان کرد, کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کران .
