بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئەمڕۆ شەممە ١٧ی ژوئن ٢٠٢٣، وەستاکارێکی ٦٦ ساڵ بە ناوی “خالیدژاڵەچیان”، کوڕی سۆفی سەعید و دانیشتووی مەهاباد، بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی گیانیلەدەستدا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ناوبراو لەکاتی جۆشکاری لە بینایەکی نیوە کارە لە گەڕەکی فەرهەنگیان و توانیر، بەهۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کارەوە لە بەرزایی پێنج مەترەوە کەوتە خوارەوە و ئەم ڕووداوە بووە هۆی گیانلەدەستدانی.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا سێ کرێکاری بیناسازی بەهۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کارەوە گیانیان لەدەستداوە.
