ئازادی سێ کەس لە بنەماڵەی گیانبەختکردوان بە دانانی بارمتە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی جۆزەردانی ٢٠٢٣، سێ ئەندامی دیکەی بنەماڵەی گیانبەختکردوان بە ناوەکانی “ئەحمەد ڕەحیمی، ئارمان حەبیبی و عەبدولڕەحمان نەسری” بە دانانی بارمتە لە زیندانی بوکان ئازاد کران.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بنەماڵەی قوربانییەکان تەنیا لەبەر ئەوەی لە شارەکانی سەقز و بوکان چاویان بە بنەماڵەی قوربانیانی شۆڕش کەوتووە، لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ج.ا  دەستبەسەر کراون.

RELATED ARTICLES

Most Popular