ئازاد کرانی”شیرکۆ مینبەری” بە دانانی بارمتە لە زیندان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی ژوئن٢٠٢٣، شیرکۆ مینبەری ٣٣ ساڵە، کوڕی شیروان و خەڵکی ئاوای “نیەر”ی سنە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.

شیرکۆ مینبەری ڕۆژی سێشەممە "٢٤ی مەی ٢٠٢٣" بە بێ بەڵگەی یاسای دادگا لە ماڵی تایبەتی خۆی لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی  ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگوێزرا.
پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت، ناوبراو لە ساڵی ١٤٠٠ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و  لە ١١ی ئایاری ئۆردیبێهشتی ١٤٠١ بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٨٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندان ئازاد کرا.

RELATED ARTICLES

Most Popular