هانا: ڕۆژی چوارشەممە ٧ی ژۆئێنی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئاڕەش شەریفی”، ٣٢ ساڵە ، خەڵکی ئاوای تەنگیسەر و دانیشتووی مەریوان، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ناوبراو بەبێ بەڵگەی دادگا لە شوێنی کارەکەی دەستگیرکراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن و شوێنی ئەم هاوڵاتییە نییە.
