بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی مەی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئارمان مەنبەری” ٢٨ ساڵە، کوڕی قارەمان و خەڵکی شاری سنە، دوای بانگهێشتکرانی، بۆ لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئەم شارە دەستبەسەر کرا.
تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە ئارادا نییە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئارمان منبەری پێشتر لە ٣١ی ١ی ٢٠٢٣ لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستگیرکرابوو.
