ئابدانان:دەستبەسەرکردنی شارۆمەندێک لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعات

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەشتوە: ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی مەی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەک بە ناوی “ناسر ڕەزایی”، کوڕی سادق تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی “سەراب باغ” لە ئابدانان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستگیرکرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ لە کاتی چوون بۆ کار لە ترمیناڵی ئەهواز، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ ئیتلاعاتی دێهلۆران گوازرایەوە.

تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنی و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

RELATED ARTICLES

Most Popular