حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی بەلوچ لە زیندانی زاهیدان جێبەجێ کرا

بە پشتبەستن بەو ڕاپۆرتانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەشتووە، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەکی بەلووچ بە ناوی “عاسیف شەبەخش”، کوڕی محەممەد عومەر تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی زاهیدان، لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە جێ بە جێکرا.

ئاسیف شەبەخش لە ساڵی ۹۹ بە تۆمەتی لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی مەی ٢٠٢٣، هانا گواستنەوەی ئەم زیندانییەی بۆ کەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی دیزئاپ  بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان ڕاگەیاند.

RELATED ARTICLES

Most Popular