گواستنەوەی بەندکراوێکی بەلووچ بۆ قەرەنتینەی بەندیخانەی دیزئاپ بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان

بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە؛ بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی مەی ٢٠٢٣، زیندانییەکی بەلووچ بە ناوی “عاسێف شەبەخش” کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتن سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان بۆ کەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی دیزئاپ گواسترایەوە.

ئاسیف شەبەخش، کوڕی محەممەد عومەر، تەمەن ٣٠ ساڵ، دانیشتووی شاری دیزئاپ، لە ساڵی ٩٩ بە تۆمەتی کوشتن دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای قەزای ج.ا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

پێویستەئاماژەی پێی بکرێت؛ ناوبراو پێشتر لە "١٨ی دیسەمبری ٢٠٢٢" بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان بۆ کەرەنتینەی زیندان گواسترابووەوە و بە نێوەندگیریی ریش سپی پیاوان بو ماوەی چەند مانگێک کەوتە دواوە بۆ ئەوەی بتوانن دایک و باوکی کووژراوەکە رازی بکەن لە سێدارە نەدرێت.

RELATED ARTICLES

Most Popular