دەستبەسەرکردن و لێدانی هەشت چالاکی کرێکاری لە لایەن هێزەکانی حکومەت لە سنە

هانا: ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی مەی ٢٠٢٣، هەشت چالاکی کرێکاری لە سنە بە ناوەکانی سیروان مەحمودی، خەبات مەحموودی، شادمان عەبدی، ئێقباڵ پیشکاری، حەبیب ئەڵا کەریمی، کەمال کەریمی، هاجر سەعیدی و عەبدوڵڵا خەیرەبادی، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کران.

بە پشتبەستن بەو ڕاپۆرتانەی دەستیان کەوتووە؛ ئەم چالاکوانە مەدەنی و کرێکارییانە بۆ ڕێزگرتن لە یادی "هومەن عەبدوڵڵاهی" چوونە ماڵی باوکی، کاتێک هێزەکانی حکومەت بەبێ بەڵگەی یاسای دادگا هێرشیان کردە سەر ماڵی فەرشید عەبدوڵڵاهی باوکی گیانبەخت کردوو هومەن و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرا و گواسترانەوە بۆ گرتووخانەی  ئیتلاعاتی سنە.
هه ڕوه ها له دڕێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا هێزەکانی حکومەت له فەڕشید عەبدوڵڵاهی باوکی گیانبەخت کردوو هومەن عه بدوڵڵاهییان دابوو.

 
هۆمان عەبدوڵڵاهی خەڵکی سنە، یەکێک لە قوربانیانی بزووتنەوەی #ژن_ژیان_ئازادی ، ڕۆژی ٧ی دیسەمبری٢٠٢٢ بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی حکوومەت، گیانی لەدەست دا.

RELATED ARTICLES

Most Popular