لەسێدارەدانی دوو بەندکراو لە زیندانی خوڕەم ئاوا

بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە ؛ حوکمی لەسێدارەدانی دوو زیندانی بەناوەکانی “فیروز یاری نژاد گراوەند”، خێزاندار باوکی منداڵێکی بچووک و “عەلی خوڕەم شا (ئەمڕای)” خەڵکی شاری کۆهدەشت، لە زیندانی ناوەندیی خورەم ئاوا لەسێدارە دران .

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: فیروز یاری نەژاد گراوەند و عەلی خوڕەم شا پێشتر بە تاوانی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپاوە.

 

لە ڕاستیدا لە سێدارەدان تاوانێکە کە بە ئاگاداری ئەنجام دەدرێت، حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سێدارەدان وەک لیڤەری کۆنترۆڵ و گوشار لە کۆمەڵگادا جێبەجێ دەکات و بە شێوەی جۆراوجۆر هاووڵاتیان دەکوژێت.
پێویستە ئاماژەی پێبکرێت؛ ئێستا لە ئێران نەک هەر زۆرێک لە زیندانیان و منداڵەکان مەترسی مردنیان لەسەرە، بەڵکو خەڵکی ئاساییش لە سەرگەرمیەکانی هێزەکانی پۆلیس و بەسیجی ئێران لە مەترسیدان ؛ ئێعدامی بێ هۆکار، ئێعدامی بەپەلە، ئێعدامی سەر شەقامەکان و گیانلەدەستدانی دەستبەسەرکراوان بە هۆی ئەشکەنجە لە ئێران ڕۆژ بە ڕۆژ زیادتر دەبێت.

RELATED ARTICLES

Most Popular