بەپێی ڕاپۆرتی هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، محەممەد دانیالی، چالاکوانی فەرهەنگی ٢٣ ساڵ خەڵکی ئابدانان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراوە.
جێگەی باسە:ناوبراو بۆ کار رۆشتبوو بۆ دێهلۆران، شەوی یەکشەممە ٢٤ی گوڵان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە شاری دێهلاران ڕفێندرا و تا کانی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاری لەسەر شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نیە.
محەممەد دانیالی ئەندامی گرووپی "شاخەوانی بنار ئابدانان" و یەکێکە لە چالاکانی فەرهەنگی و هونەری ئابدانان.
