بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا: ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٨ی مەی ٢٠٢٣، زیندانییەک بە ناوی “سامان دەروێشی”، تەمەن ٣١ ساڵ، خەڵکی هەرسینی کرماشان، بە هۆی ئەشکەنجەی هێزەکانی زیندانی تارانی گەورە، گیانی لەدەست دا .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ناوبراو لە فیرقەی دووی زیندانی "فەشافوویە" لە تارانی گەورە بە هۆی ئەشکەنجەدانی لە لایەن ئەفسەرانی زیندانەوە گیانیلەدەستدا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت : سامان دەروێشی ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی دزی دەستبەسەر و گواسترایەوە بۆ زیندانی فەشافۆیە و لەو ماوەیەدا بە هۆی برینداربوونی ئەفسەرێک لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا چەندین جار بە توندی ئەشکەنجە دراوە.
