بەپێی ئەو زانیارییانەی گەشتوونەتە دەستی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا،ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٥هاووڵاتییەک بە ناوی دانیال باشی تەمەن۲۳ ساڵ و خەڵکی گوندی گەنجە سەر بە شارستانی بەدرە لە پارێزگای ئیلام،لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە .
دانیال باشی پێشتریش لە کاتی خۆپێشاندانەکانی مانگی بەفرانباری١٤٠٤دا دەستبەسەر کرابوو .
شایانی باسە،سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر کاتی دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییەدا،تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراون، لەبەر دەستدا نییە.
