تەقینەوەی هاوەنێک بەجێماوی شەڕی ئێران و عێراق لە بەنداوی چنگەربان سەر بە سەلاس باباجانی بووە هۆی گیانلەدەستدانی کرێکارێکی پاسەوان.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی دووشەممە ٨ی مەی ٢٠٢٣، عەزیز موراد شەمش ٤٣ ساڵە، خەڵکی سەرپۆڵ زەهاو، بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە نزیک دەروازەی چوونە ژوورەوەی بەنداوی چەنگەربان، لە ناوچەیسەر و سکی بە سەختی بریندار بوو، پاشان ئەمڕۆ ٩ی مەی ۲۰۲۳، لە نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان گیانیلەدەستدا.
جێگای سەرسوڕمانە کە دوای چەند دەیەیەک لە شەڕی ئێران و عێراق، حکوومەتی ئێستای ئێران هێشتا ئامادە نییە ناوچە جەنگییەکان پاک بکاتەوە. لە ئێستادا هەموو سنوورەکانی ئێران و عێراق کە زۆربەیان هاووڵاتیان نیشتەجێن، بە مین و هاوەن و تەقەمەنی جەنگی دیکە پیس بوون، کە بە مەترسییەکی جددی بۆ سەر تەندروستی خەڵکی ئەو ناوچانە و ئاژەڵەکانیان دادەنرێت، و ساڵانە قوربانیەکی زۆری لێ دەکەوێتەوە.
