بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی چوارشەممە ٣ی مەی ٢٠٢٣، ژنێکی کورد بە ناوی غەزال موسلحی پوور، تەمەن ٤٢ ساڵ، کچی حاجی محی الدین، خەڵکی ئاوای “ڕاژان”ی ورمێ و دانیشتووی فینلاند، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەک تەقەی لێکرا کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ غەزال موسلحی پوور لە هاوسەرەکەی پێشووی جیابووەوە، کە لەگەڵ هاوڵاتییەکی ئەفغانی کە لە "فینلاند" دەژیا، ژیانی پێکەوە دەستپێکردبوو، بە هۆی برێک کێشەی خێزانی تەقەی لێ کرا و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی فینلاند گیانی لە دەست دا.