گواستنەوەی دوو بەندکراو بۆ ژوری تاکەکەسی بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان

هانا: ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی مەی ٢٠٢٣، دوو بەندکراو کە بەناوەکانی “سەلاحەدین مەجیدی و عەبدوڵڵا خانەمحەممەدی” خەڵکی ئاوای “حەفتوان”ی سەر بە سەلماس، سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان بۆ ژوری تاکەکەسی لە زیندانی سێلماس گوازرانەوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ ئەم دوو زیندانییە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە "مادەی هۆشبەر" دەستبەسەر و لە لایەن سیستمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرا.

RELATED ARTICLES

Most Popular