بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: لە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی مەی ٢٠٢٣، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “جەلالەدین ڕەحیمیان ئازەر”، تەمەن ٢٣ ساڵ، کوڕی ڕەحمان و خەڵکی شاری مەهاباد، لە زیندانی لاکان لە ڕەشت لەسێدارەدرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ئەم زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و لە لایەن سیستمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپابوو.
