لەسێدارەدانی لانیکەم ٢١ هاووڵاتی بەلوچ لە ماوەی پێنج ڕۆژدا لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، کە لە زاری ئاژانسی هەواڵی بەلوچستان حاڵ وەش وەرگیراوە، لە” ٩ی گوڵانی ١٤٠٢” تا” ١٤ی گوڵان ١٤٠٢، لانیکەم ٢١ هاووڵاتی بەلووچ،١٦ کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە “مادەی هۆشبەر” و پێنج کەسی دیکەش بە تۆمەتی “کوشتن”. ” لە نێویاندا دوو ژنیش هەبووە، کە لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە لە سێدارەدراون “.

ناوی و بەروار و شوێنی لەسێدارەدانی زیندانییەکان بەم شێوەیەی خوارەوەیە؛

1_ مەدینە سەبزەوان، تەمەن ٣٩ ساڵ، کوڕی غوڵام، تۆمەتبار بە "مادەی هۆشبەر" لە زیندانی بیرجەند، ١٠ی گوڵانی١٤٠٢

2- ژنێک بە (ناوی نادیار) و تۆمەتبار بە "کوشتن" لە زیندانی زاهیدان ١٠ی گوڵانی ١٤٠٢

3- موسا گرگیج، تەمەن ٥٥ ساڵ، کوڕی حوسێن، تۆمەتبار بە "مادەی هۆشبەر" لە زیندانی بەندەر عەباس، ١٢ی گوڵانی ١٤٠٢

4- ئیحسان گرگیج، تەمەن ٣٠ ساڵ، کوڕی سەیدخان، تۆمەتبار بە "مادەی هۆشبەر" لە زیندانی بەندەر عەباس،١٢ی گولانی ١٤٠٢

5- محەممەد شیبەک، تەمەن ٣٣ ساڵ، تۆمەتبار بە "مادەی هۆشبەر" لە زیندانی بیرجەند،١٢ی گولانی ١٤٠٢
6- عەبدوڵڵا زارۆزهی، تەمەن ٤٧ ساڵ، کوڕی ڕەوان خان، تۆمەتبار بە "مادەی هۆشبەر" لە زیندانی بیرجەند، ١٠ی گوڵانی١٤٠٢

٧- عەید محەممەد شادمان تۆمەتبار بە "کوشتن" لە زیندانی ئێرانشار، ٩ی گوڵانی ١٤٠٢

٨- مەحمود ڕەحمانی کوڕی ڕەئیس تۆمەتبار بە "کوشتن" لە زیندانی ئێرانشار، ٩ی گوڵانی ١٤٠٢

9- ئەمین وڵڵا کەریمی قولجایی، تەمەن ٤٠ ساڵ، کوڕی نیک محەممەد، تۆمەتبار بە "مادەی هۆشبەر" لە زیندانی وەکیل ئاباد، مەشهەد، ١١ی گوڵانی ١٤٠٢

10- نێعمەتوڵڵا ڕیجی لادیز، تەمەن ٤٨ ساڵ، کوڕی حەنیف، تۆمەتبار بە "مادەی هۆشبەر" لە زیندانی زاهیدان،٩ی گوڵان ١٤٠٢
11- گۆڵ محەممەد نارۆیی، تەمەن ٣١ ساڵ، کوڕی محەممەد، تۆمەتبار بە "کوشتن" لە زیندانی زاهیدان، ١٠ی گوڵان ١٤٠٢

12- عەبدول سەتار شاهۆزەهی، کوڕی ئەکبەر، تۆمەتبار بە "کوشتن" لە زیندانی زاهیدان،  ٩ی گوڵان ١٤٠٢

13- سابور شا بەخش، تەمەن ٣٢ ساڵ، کوڕی میهراب تۆمەتبار بە "مادەی هۆشبەر" لە زیندانی یەزد، ١٣ی گوڵان ١٤٠٢ 

14- لال محەممەد نارۆی براهویی، تەمەن ٤٣ ساڵ، کوڕی محەممەد، تۆمەتبار بە "مادەی هۆشبەر" لە زیندانی میناب،١٣ی گوڵان ١٤٠٢ 

15_عەبدولبەسر بژم "تۆتازاهی"، تەمەن ٢٩ ساڵ، لە زیندانی یەزد، تۆمەتبار بە "مادەی هۆشبەر"، ١٤ی گوڵان ١٤٠٢

16- ئەمیر ڕامشێک، تەمەن ٣٤ ساڵ، کوڕی ڕەزا، تۆمەتبار بە "مادەی هۆشبەر" لە زیندانی یەزد لە ١٤ی  گوڵان ١٤٠٢ 

17- حسێن ڕیگی، تەمەن ٣٨ ساڵ، کوڕی حەسەن، زیندانی وەکیل ئاباد، مەشهەد، "تۆمەتی مادەی هۆشبەر"، ١١ی  گوڵان ١٤٠٢.

18- جابر ئەمینی فەر تەمەن ٣٠ ساڵ، کوڕی خان عەلی، لە زیندانی بیرجەند، تۆمەتبار بە "مادەی هۆشبەر" لە ٩ی گوڵان ١٤٠٢.

19- نور ئەحمەد نەهتانی تەمەن ٤٠ ساڵ، کوڕی یوسف، لە مانگی بەفرانباری  ٢٠١٩ دەستبەسەر و تۆمەتی ماددەی هۆشبەر خراوەتە پاڵ، و لە ٩ی گوڵان ١٤٠٢ لە سێدارە دراوە.

20- ئیدریس گرگیج کوڕی قاسم، لەدایکبووی ساڵی ١٣٧١ خاوەنی پێنج منداڵ  لە ٩ی گوڵان ١٤٠٢ دەستگیرکرا و لەسێدارەدرا.

21- حەبیبوڵڵا فەقیردادزەهی "سەخی"، تەمەن ٤٣ ساڵ، کوڕی مولاداد، خێزاندار و خاوەنی چوار منداڵە، خەڵکی زاهیدان بانگەێشت کراوە

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە هەمان کاتدا لەگەڵ ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لە وڵاتدا، لەسێدارەدانی هاووڵاتیانی بەلووچ بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، بە جۆرێک لە ٢٩ی مورداد ١٤٠١ تا ١٤ی گوڵان ١٤٠٢، لانیکەم ١٢٥ هاووڵاتی بەلووچ لە زیندانە کانی کۆماری ئیسلامی ڕویداوە کە چالاکوانان ئەم بڕە زۆرەی لەسێدارەدانی هاوڵاتیان بە جۆرێک لە تۆڵەسەندنەوە  لەلایەن حکومەتەوە لە کەمینەی ستەملێکراوی بەلووچ دەزانن.

RELATED ARTICLES

Most Popular