ئازادی سەجاد موورادی بە دانانی بارمتە لە زندان ئیلام

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ئاپریلی ٢٠٢٣، سەجاد مورادی وەندان، ٣٣ ساڵە، کوڕی تەقی و خەڵکی ئابدانان، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٣٠٠ میلیۆن تمەن، لە زیندانی ناوەندیی ئیلام ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بۆ ماوەی یەک مانگ قەدەغە کراوە بۆ چوونە ناو شارەکەی خۆی لە ئابدانان، دەبێت بۆ ماوەی ٦ مانگ هەموو هەفتەیەک واژۆیەک پێشکەش بە بەشی زانیاری بکات، هەروەها بۆ ماوەی ٦ مانگ لە چالاکییەکانی فەزای مەجازی قەدەغە کراوە.

سەجاد مورادی وەندان لە ڕێکەوتی ٣١ی ژانوویەی ساڵی ٢٠٢٣ لە لایەن سپای پاسداران لە شاری مەسجد سلێمان دەستبەسەر کرا.

ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەریدا، لە ناڕەزایەتی بە پێرانەگەیشتن بە دۆسیەکەی لە زیندانی ناوەندیی ئیلام، بە دورینی لێوەکانی دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردبوو.

RELATED ARTICLES

Most Popular