بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هاوکارانی هانا: زیاتر لە چوار مانگ بەسەر دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک بە ناوی “کیوان زەندکریمی”، تەمەن ٢٩ ساڵ خەڵکی شاری سنە تێدەپەڕێت، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو ئاشکرا نییە و ئەمەش بوەتە هۆی نیگەرانیبنەماڵەکەی.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ کەیوان زەندکەریمی لە "٧ی دەی ١٤٠١" لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا لە هەر مافێکی مرۆڤ بێبەش بووە.