گواستنەوەی هاووڵاتییەک بۆ زیندانی نەغدە بۆ تێپەراندنی حوکمەکەی

هانا: ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی مارسی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەک بە ناوی “محەممەد قادرپوور” خەڵکی پیرانشار، دوای بانگهێشتکردنی لە لایان دادگای ئەم شارە پێی راگەیەندرا کە بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی بۆ زیندانی نەغدە گوازرایەوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ ساڵێک لەمەوبەر لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی پیرانشارەوە، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە "حیزبە کوردیە ئۆپۆزسیۆنەکای حکوومەتی ئێران" بە دوو ساڵ و حەوت مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی مەحکووم کرابوو.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە محەممەد قادرپوور لە "٢٤ی بەهمەن ١٤٠٠" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ گواسترایەوە و پاشان بۆ زیندانی نەغدە و دواتر  ڕۆژی شەممە "٢١ی رەشەمەی ١٤٠٠" بە دانانی بارمتە تا کۆتایی ئیجرائاتەکی ئازاد کرا.

RELATED ARTICLES

Most Popular