ئاشکرا بوونی چوارەمین بەندکراوی ئێعدام کراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ

هانا؛ ڕۆژی شەممە ١١ی مارسی ٢٠٢٣، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لانیکەم چوار بەندکراو مەحکوم بە ئێعدامیان لە زیندانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ لە سێدارە دراون و ناوی کەسی چوارەم بە ناوی حەسەن پورفەیاز پشت ڕاست کرایەوە.

سێ بەندکراوەکەی دیکە بە ناوەکانی "ساڵح قاسمی" ٦٠ ساڵە، کوڕی سۆفی خەڵکی ئاوای "زیندەشت" و "مەنسوور عەبدی زادە" ٣٨ ساڵ،  کوڕی خالس باوکی دوو منداڵ و خەڵکی حەفتەوانی سەڵماس، و "جەلال سەرداری فەر"خەڵکی  نەغەدە.لە زیندانی کۆماری ئیسلامیی ورمێ لەسێدارە دراون.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هەواڵی زیاتری سەبارەت بە لەسێدارەدانی ئەو زیندانیانە بڵاوکردەوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular