جێبەجێکرانی حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک لە زیندانی دیزڵ ئاوا

هانا: بەرەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە”٢٨ی فێورییەی ٢٠٢٣، حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی “کیومەرس سادق پوور” خەڵکی کەرەند غەرب,لە زیندانی دیزڵ ئاوای کرماشان جێبەجێ کرا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ناوبراو بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانی ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت ,کە لە پێوەندی لەگەڵ ئەم ڕاپۆرتەدا، لە هەمان کاتدا لەگەڵ کیومەرس سادق پوور، دوو بەندکراوی دیکە لە زیندانی دیزڵ ئاوای کرماشان بە نهێنی لە سێدارە دراون، بەڵام تا ئێستا ناوی ئەو دوو زیندانییە بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا نادیارە.

RELATED ARTICLES

Most Popular